ناوی ڕێكخراو بەكوردی: ئەنیستیتوی ریفۆرم بۆ گەشەپێدان
ناوی ڕێكخراو بە ئینگلیزی:
Reform Institute for Developmnet, RID
ناوی ڕێكخراو بە عەرەبی: معهد الاصلاح للتنمیە
سەنتەری ڕێكخراو:
سەنتەری ڕێكخراو لە پارێزگای(هەولێر)ە، چالاکییەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجام دەدات
تێروانینی ڕێكخراو:
ئێمه پێمانوایه بنیاتنانی كۆمهڵگایهكی هاوچهرخ و خۆشگوزهران ودیموکراتی کە ئاشتی کۆمەڵایەتی و مافەکانی مرۆڤی (بەبێ جیاوازی) تیا بەرقەرار بێ، لهرێی چالاك كردنی دامودهزگاكان و كاركردن بهپێی بهرنامهو و ستراتیژی گونجاو دهبێ، بۆ ئهم مهبهسته پێویستیمان به چاكسازی و گۆڕانكاری پهیتا پهیتاو پلان بۆ دارێژراوه له شێوازی كاركردن وشێوازی بیركردنهوه، نهوهك گۆڕانكاری و وهرچهرخانی لهناكاو کە ململانی و قەیرانی سیاسی و کۆمەڵایەتی گەورە بەدوای خۆیدا بێنێ.
مەبەست لە ئەنیستیتوی ریفۆرم کارکردنە بۆ داڕشتنی پێشنیاری چاکسازی لە دامودەزگاکانی وڵات، لەو رێگایەشەوە چالاککردنی دامودەزگاکانە، هەروەها قوڵکردنەوەی کولتوری دیموکراتی و بەرزکردنەوەی ئاستی بەشداری سیاسییە لە ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیان و لە دامودەزگاکاندا، بەهەمان شێوە مەبەست داڕشنی پلانە بۆ رێگرتن و ئیدارەدانی هەر قەیرانێک و ململانێیەکی نێگەتیڤ کە کۆمەڵگا رووبەڕووی بێتەوە، چونکە بەبێ چارەسەری ملامنێی و قەیرانەکان دیموکراتیەت لاواز دەبێ و ئاشتی کۆمەڵایەتی دروست نابێ و چاکسازیش مومکین نیە.
پرەنسیپ و بەهاكان:
- پابەندبوون بە پەیماننامە و رێككەوتننامە نێودەوڵەتیەكانی تایبەت بە مافی ومرۆڤ.
- پابەندبوون بە دیموكراسی و رێزگرتن لە سەروەری یاسا.
- كاری خۆبەخشی و خێرخوازی و بەرژەوەندی گشتی.
- بێ لایەنی، شەفافیەت، سەربەخۆیی، راستگۆیی، لێبوردەیی و گیانی جیاوازی نەكردن.
- هاوكاری، هاوبەشی، دابینكردنی هەلی یەكسان، باڵانسی جێندەری، وەدستهێنانی متمانەی سودمەندان، بەرپرسێیارێتی و پاراستنی تایبتمەندێتی و نهێنییە كەسییەكان.
پێناسە:
ڕێكخراویكی كوردستانی، ناحكومی سەربەخۆی قازانج نەویستە، بۆ سودی گشتی و بە پێی بەها مرۆییەكان کاردەکات بۆ دروستکردنی رای گشتی لە پێناو پەرەدان بە کولتوری دیموکراتی، چاکسازی لە دامودەزگاکان و پێشگرتن و ئیدارەدانی قەیران و ململانێی نێگەتیڤ لە کۆمەڵگادا.
ستراتیجیەت:
- پشتبەستن بە سیستەمی دامەزراوەیی لە رێگای زانیاری و ئامار و پلان لە جێبەجێكردنی بەرنامەكاندا.
- راهێنان و دابینكردنی پێداویستیەكان بۆ ئەو کەس و شوێنانەی كە كاریگەری راستەوخۆیان بەسەر پرۆسەی چاکسازی لە دامودەزگاکان و پێکەوەژیانی ئاشتی هەیە لە کۆمەڵگادا.
- وەرگرتن و دووبارە بەخشینەوەی زانیارییەكان و كار لەسەركردنیان لە پێناو باشتركردنی ژیان و ژینگەی كۆمەڵایەتی تاك و گروپەکان.
- پابەندبوون بە یاساكانی و باشتر رێكخستنی یاساكانی تایبەت بە ئازادییە گشتیەكان لە هەرێمدا.
ئامانجەكان
- پێشكهشكردنی پێشنیاری چاكسازی له بواری كۆمهڵایهتی و سیاسهتی گشتی دا.
- قوڵکردنەوەی بنەماکانی دیموکراتی لە ژیانی رۆژانە و لە دامودەزگاکان، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی بەشداری سیاسی و بەشداری گشتی
- داڕشتنی شێوازی گونجاو بۆ رێگرتن و ئیدارەدانی قەیران و ململانێ، زەمینەسازی بۆ پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی
چۆنیەتی هێنانەدی ئامانجەكانمان:
- وانە و كۆرسی راهێنان، ۆركشۆپ، كۆر، کۆنفرانس وسیمینار.
- ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و راپرسی، بلاوکردنەوەیان لە شێوەی راپۆرت.
- هاوكاریکردنی دامودهزگاكانی وڵات بۆ داڕشتنی پلانی چاكسازی، ههروهها ئاڵوگۆڕی بهردهوام لهگهڵ ناوهندهكانی پهروهردهو خوێندن و كۆمهڵگای مهدهنی بۆ قوڵكردنهوهی بیرۆكهی چاكسازی، دیموکراتی و رێگرتن لە قەیران و ململانێ.
- هەموو شێوازێکی دیکەی چالاکی مەدەنیانە.