26

رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠١٧/١٢/٩ لە هۆتێلی نێودەولەتی هەولێر (شیراتۆن) پەیمانگای ریفۆرم بۆ گەشەپێدان (RID) لە کۆنفرانسێکدا بە ئامادەبونی زیاترلە ١٠٠ بەشداربوو کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی پەرلەمان، چالاکوانانی رێخراوەکانی کۆمەلی مەدەنی، دام دەزگاکانی حکومی، دەسەلاتی دادوەری و راگەیاندکاران لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی کوردستان سەکۆی بەشداری گشتی راگەیاندرا.

لەسەرەتای کۆنفرانسەکەدا، دانا سـعید سۆفی، سەرۆکی پەیمانگای ریفۆرم بۆ گەشەپێدان بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد و ئامانجی کۆنفرانسەکەی بۆ ئامادەبوان خستەروو.
پاشان، کۆنفرانسەکە بە پانێلێک کە پێکهاتبوو لە نوێنەری بەرێوەبەرایەتی فەرمانگەی رێخراوە ناحکومیەکان، دەسەلاتی دادوەری، ئەندامی پەرلەمان و رێخراوەکانی کۆمەلی مەدەنی دەستی پێکرد. بەشداربوان تیشکیان خستە سەر زەمینە و بەربەستەکانی بەردەم بەشداری گشتی لە هەرێمی کورستان و دواجار ئامادەبوان را و سەرنجەکانی خۆیان لەسەر بابەتەکە پێشکەش بە ئەندامانی پانێلەکە کرد.

لە بەشێکی تری کۆنفرانسەکەدە، بەشداربوان کران با چوار گروپ بە مەبەستی دارشتنی ئەرک، تێروانین، ئامانج، پلان، ئەندامیەتی و چالاکیاکانی سەکۆی بەشداری گشتی لە سالی داهاتودا.

ئامانج لەم سەکۆیە بریتیە لە زیادکردنی ئاستی بەشداری هاولاتیان لەو بریارو یاسایانەی دەردەچن لەلایەن دەسەلاتە گشتیەکانەوە. وەک مافێکی ئاسای، هاولاتیان مافی بەشداریان هەیە لە زۆرێک لەو بریارانەی کە پەیوەستن بە ژیانیانەوە.

شایەنی باسە، بیرۆکەی دروستکردنی ئەم سەکۆیە دوای ئەوەوە هات کە پەیمانگای ریفۆرم بۆ گەشەپێدان راپرسیێکی مەیدانی لە هەرسێ پارێزگای کوردستان ئەنجامدە بە مەبەستی زانینی رێژەی بەشداری گشتی لە هەرێمی کوردیستان. ئەنجامەکەی دەرکەوت کە بە رێژەی %٩٠ هاولاتیان رۆلیان نیەو بەشدارنین لەو بریارو یاسایانەی لە دامو دەزگاکان دەردەجن.

Leave a Reply