9-1

لە ئەنجامی دوو کۆبونەوەی جیادا، لە ھەرسی پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و دھۆک، سێ لیژنەی ھاوبەشی نێوان رێخراوەکانی کۆمەلی مەدەنی و ئەندامانی پەرلەمان پێکھێنران.
لە یەکەم کۆبونەوەی ھاوبەشدا، ئەندامانی لیژنەکە و ئەرک و مافی ئەندامان دیاریکران و لە دووەم کۆبونەوەدا، ئەولەویەت و شوێنی جوگرافی و ماوەی پرۆژەکە کۆکردنەوەی پرۆپۆزەلەکانی پرۆژەکان دیاریکران.
ئینستیتیوتی ریۆرم بۆ گەشەپێدان (رید) لە ئەنجامی بەستنی دوو کۆبونەوە لە نێوان رێخراوەکانی کۆمەلی مەدەنی و ئەندامانی پەرلەمان لە ھەرسێ پارێزگای دھۆک و ھەولێر و سلێمانی توانی ٣ لیژنەی ھاوبەش پێکبێنێت. ئامانج لەم لیژنانە بریتیە لە کارکردن بەشێوەیەکی ھاوبەش بۆ یارمەتی دان و ھەماھەنگی کردنی رێخراوەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەشداری گشتی لە پرۆسەی بریار دروستکردندا و ئەنجامدانی پرۆژەیەک کە ھۆکارێک یان پالنەرێکی باشی بەشداری گشتی بێت لە ھەرێمی کوردستان.

Leave a Reply