WhatsApp Image 2019-04-07 at 10.59.36 AM

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌بڕیاری ژماره‌ ١٠٨ ساڵی ٢٠١٧ و له‌سه‌ر پێشنیاری ده‌سته‌ی ده‌سپاكی له‌ هه‌رێمی كوردستان ستراتیژی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆ ساڵی ٢٠١٧ تا ساڵی ٢٠٢١ په‌سه‌ندكرد.

ده‌سته‌ی ده‌سپاكی به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئینستتیوتی ریفۆرم بۆ گه‌شه‌پێدان (RID) ئه‌ركی ئاماده‌كردنی پلانی كاری ستراتیژه‌كه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ‌. ئه‌م پلانی كاره‌ پێكهاتووه‌ له‌ پلانی جێبه‌جكردنی ستراتیژه‌كه‌ بۆ ٨ سێكته‌ری جیاواز كه‌ له‌ ستراتیژه‌كه‌دا پۆڵبه‌ندی كراون. بۆ هه‌ر سێكته‌رێك كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ به‌شداری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجامدراوه‌. له‌ داڕشتنی پلانی كاره‌كه‌ ره‌چاوه‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌رووی سیاسی و ئابورییه‌وه‌ كراوه‌.

 بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، دوای ته‌واوبوون و ئاماده‌بوونی پلانی كاره‌كه‌؛ ئه‌نستتیوتی ریفۆرم بۆ گه‌شه‌پێدان له‌ رێككه‌وتی ٣١ ی ئاداری ٢٠١٩ دا، سه‌ردانی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی كرد و به‌رێز د. دانا سۆفی؛ سه‌رۆكی ئه‌نستتوتی ریفۆرم ده‌قی پلانه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ به‌رێز د. ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی كرد. به‌رێزیشیان به‌ گه‌رموگورییه‌وه‌ بریاری ئه‌وه‌ی دا كه‌ كاری پێویست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پلانه‌كه‌ به‌زووترین كات بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

Leave a Reply