ئەنجامدانی یەکەم کۆبونەوەی بۆردی سەکۆی کۆیەیی بەشداری گشتی ئەنجامدرا
رێکەوتی ٦-٠٤-٢٠١٩ لە شارۆچکەی کۆیە، بەئامادەبونی ئەندامانی سەکۆی بەشداری گشتی کۆیە یەکەم کۆبونەوەی سەکۆ بەڕێوەچوو. لەکۆبونەوەکەدا، گفتوگۆکرا دەربارەی کارو چالاکی سەکۆیەکە بۆساڵی نوێ و دیاری کردنی چەند بیرۆکەیەکی کارکردن بۆ گەیاندنی خزمەتی زیاتری بە ناوچەکە. بەشێکی تری کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە دیاریکردنی پۆستی ئەندامان و ئامادەکاری بۆ نوسینی پرۆپۆزەل بۆ پرۆژەی ئەمسالی کارکردن.