ئینستیوتی ڕیفۆرم بۆ گەشەپێدان سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد
رۆژی سێشەممە ١٨/٦/٢٠١٩، ئینستیوتی ڕیفۆرم بۆ گەشەپێدان (رید) سەردانی پارلەمانی کوردستانی کرد و چاویان کەوت بە لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان له په‌رله‌مانی كوردستان. به‌سەرپەرشتیی لوقمان وەردی، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەكه پێشوازییان لێ‌کرا.
ئینستیوتی ڕیفۆرم پێکهاتبوون لە دانا سه‌عید سۆقی، سەرۆکی ئینستتیوتی ڕیفۆرم و ژمارەیەک لە سەرۆکی بۆردی سەکۆی شار‌و شارۆچکەکان کە پێکھاتبوون لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
سەرەتاى كۆبوونه‌وه‌كه سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی، باسى له ئەرک و کارەکانی لیژنەكه كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان لیژنه‌كه‌یان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كرده‌وه.
دواتر سەرۆکی ئینستیوتى ریفۆرم پڕۆژەو کار‌و چالاکییەکانی خستەڕوو و ئاماژەی بەگرنگی ھەماھەنگی و پەیوەندیی لەنێوان ڕێکخراوەکان و لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیى په‌رله‌مان کرد لەسەر ئەو پرۆژە و کارە ھاوبەشانەی پەیوەندیدارن بەبواری کاری ڕێکخراوەیی.
لەکۆتایدا سەرۆک و ئەندامانی لیژنەكه ڕۆڵ و کاریگەریی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییان بەرزنرخاندو کاری پێکەوەییان بە ئاراستەیەکی باش زانی بەتایبەت لەکاتی نووسین و گفتوگۆکردنی پرۆژە و یاسا تایبەتەتمەندەکانی بواری کۆمەڵگەی مەدەنی