رۆژی چوارشەمە ٢٤/٧/٢٠١٩، ئینستیوتی ڕیفۆرم بۆ گەشەپێدان (رید) سەردانی پارلەمانی کوردستانی کرد و چاویان کەوت بە لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان له په‌رله‌مانی كوردستان. به‌سەرپەرشتیی لوقمان وەردی، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەكه پێشوازییان لێ‌کرا.
ئەندامانی بەشداربوو پێکهاتبوون لە دانا سه‌عید سۆقی، سەرۆکی ئینستتیوتی ڕیفۆرم، ئەندامانی بۆردی سەکۆی شارهەولێر نوێنەرانی دەستەی دەستپاکی و دەستەی مافی مرۆڤ .
سەرەتاى كۆبوونه‌وه‌كه سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی، باسى له ئەرک و کارەکانی لیژنەكه كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان لیژنه‌كه‌یان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كرده‌وه.
دواتر دانا سه‌عید سۆفی سەرۆکی ڕێکخراوەکە ئاماژەی بە گرنگیی بونی پەیوەندی لەنێوان لیژنەى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنیى په‌رله‌مان و ڕێکخراوەکان کرد‌و ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە کار لەسەر کۆمەڵێک پرس بکرێت بۆ نموونە جێبەجێکردنی یاسای بەدەستھێنانی زانیاری، ھاوکات داوای لە ئەندامانی لیژنەكه کرد کۆبوونەوەیه‌کی ساڵانەی بەرفراوان ڕێکبخەن بۆ خوێندنەوەیەک لەسەر کاری رێًكخراوهكانى کۆمەڵگەی مەدەنی.
ھەر لە کۆبوونەوەكەدا نوێنەری دەستەی مافی مرۆڤ و نوێنەری دەستەی دەستپاکی ئامادەبوون و بەڵێنی ھەموو جۆرە ھاوکارییەکیاندا بۆ بەرەوپێشبردنی کاری ھاوبەش و پێکەوەیی لە نێوان لیژنەی ڕۆشنبیری و ڕێکخراوەکان.